وەزارەتی پێشمەرگە سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی لەگەڵ سوپای عێراق ڕاگەیاند

شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی ئەمڕۆی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق كۆتاییهات و تەواوی ئەو ناوچانە كێوماڵكران و ئۆپەراسیۆنەكەش سەركەوتوو بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی هاوكاری و هەمانگییە هاوبەشەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە و لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سنووری میحوەرەكانی 1 و 2 و 3 لە ناوچەی گەرمیان ئەنجامدرا، كە تیایدا لیواكانی پیادەی 3 و 5 و 17ی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەواوی ئەو ناوچانە كێوماڵكران كە لە پلانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دانرابوون، هێزەكان تەواوی ناوچەكانیان پشكنی و كێوماڵی دەڤەرەكەیان بە تەواوەتی كرد، دەرئەنجام ئۆپەراسیۆنەكە، لەكاتی دیاریكراودا سەركەوتووانە كۆتاییهات.

ئاماژە بەوەشكراوە، “لەئێستادا بەشێكی زۆری ئەم ناوچانە لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەكاندان”.

بابەتی پێشتر

هەرێم داوایەكی بەغداد ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر-ەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێمن هەورامی دەستلەكاردەكێشێتەوە

هێمن هەورامی لە پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاردەكێشێتەوە، لیزا كاكەیی نیگەرانە و بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە، چونكە دەیویست ببێتە…
Total
0
Share