شارەوانیی سلێمانی: بەرزەپرد و ئەندەرپاسێك دروستدەكرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردرا بە دروستكردنی بەرزەپرد و ئەندەرپاسێك لەسەر ئەركی وەبەرهێنێك لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی، كۆبووەوە،لەو دانیشتنەدا چەندین بڕیاڕ واژووی لەسەركرا كە لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە و بڕیاری پێویستیان لەبارەوەدرا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی شارەوانی بڕیاریدا بە دروستكردنی ”بەرزەپردو ئەندەرپاسێك”، لەسەر ئەركی وەبەرهێنێك، بۆ (u-turn)كازیوە، بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی كە دەبێتە هۆی خزمەتێكی گەورە بەو ناوچەیە و كەمكردنەوەی قەڕەباڵغی ئۆتۆمبێل و كارسانی زیاتر بۆ هاوڵاتییان دەكات.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكاری كازمی مەترسییەك لەسەر دۆخی دارایی عێراق ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

هەرێم داوایەكی بەغداد ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: رێگە نادرێت شوێنەوار و شوێنە كەلتورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك بەكاربهێنرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم چەند رێنماییەکی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە  گشتییەکان و…
Total
0
Share