زانیاری لەبارەی ئەو وێبسایتە ئاشكرادەكرێت كە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی مایەپووچكردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك ئاشكرایدەكات، بەهۆی وێبسایتی Zmediya وە 10ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای دهۆك دیارنەماوە.
بەپێی بەدواداچوونەكانی پۆلیسی دهۆك دەركەوتووە وێبسایتی Zmediya لە ساڵی 2022 دامەزراوە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە لە دهۆك هاوڵاتییان بەشدارییان لەم وێبسایتە كردووە بەمەبەستی بەدەستهێنانی قازانج.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێ بەدواداچوونەكان دەركەوتووە ئەو وێبسایتە لە دەرەوەی وڵات دروستكراوە و هیچ ئەدمینێكی لە هەرێمی كوردستاندا نییە.
پۆلیسی دهۆك ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا هیچ كەسێك بە فەرمیی سكاڵای لەسەر ئەو وێبسایتە تۆمارنەكردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، بەهۆی ئەو وێبسایتەوە 10ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی پارێزگای دهۆك دیارنەماوە.

بابەتی پێشتر

"پادشا" و لەیکەرز بە (97) ملیۆن دۆلار ڕێککەوتن

بابەتی دواتر

هالاند دووچاری دوو کێشەی تەکتیکی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە لە شوێنی مامەڵەكردنی هاوڵاتیاین و راییكردنی مامەڵەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share