وەزارەتی دارایی و ئابوریی ههرێمى كوردستان، نووسراوێکی لەبارەی لیستی مووچە بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان نارد و داوادەكات پێش 20ی هەموو مانگێك لیستی مووچە بنێرن، بە پێچەوانەوە مووچەیان دوادەکەوێت.
لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا کە واژووی ئاوات جەناب نوری، وهزیرى دارایی لەسەرە، هاتووه، “تکایە ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەکان بکەنەوە، بە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ گەنجینەی پەیوەندیدار، پێش 20ی هەموو مانگێک”.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی ههرێمى كوردستان، لە نووسراوەكەیدا جەختدەكاتەوە كە دواخستنی ناردنی لیستی مووچە دەبێتەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە و دەڵێت، “هەر فەرمانگەیەک پابەندی ناردنی لیستی مووچە پێش 20ی هەر مانگێک نەبێت، ئەوا لە ماوەی دیاریکراوی ڕۆژی مووچەیان، مووچەیان دوا دەکەوێت”.