بە دار و بەردەوە ڕێگرییان كرد.. ژمارەیەک دەروێشی تەكیەی كەسنەزانی گردبوونەوە

ژمارەیەک دەروێشی تەكیەی كەسنەزانی گردبوونەتەوە و دەیانەوێت ڕێگری لە ئەنجامدانی پڕۆژەیەك بكەن.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان پەیامێكی ئاراستەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی كردووە و نووسیویەتی، “ژمارەیەک دەروێش بە دار و بەردەوە هاتوون ڕێگرن تکایە ئەم ڕێگرییە لابدەن”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە ڕێگای کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە بۆ کەمکردنەوە جەنجاڵی هاتوچۆ بەرزە پردێک دروستدەکرێت، لە نزیک ڕێگای بەکرەجۆ و نزیکەی 15 ملیار دیناری تێدەچێت و خزمەتێکی گەورە بە هاتوچۆی خەڵک دەکات.

بۆیە دەڵێت، “بەڵام ژمارەیەک دروێشی بەڕێزتان بە دار و بەردەوە هاتوون ڕێگرن، تکایە ئەم ڕێگریە لابدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. مانگی ڕابردوو 49 شوێن داخراون و زیاتر لە 74 تۆن شمەك دەستیان بەسەردا گیراوە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ئاماری كار و چالاكیه‌كانی مانگی ڕابردووی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار سه‌ردانیان…
Total
0
Share