پۆلیسی هەولێر: خورشید هەرکی و حەیدەری برایمان بەهۆی ئاژاوەنانەوەوە دەستگیرکرد

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئاژاوەنانەوە و دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵی گشتی، خورشید هەرکی و حەیدەری برایمان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لە 5ـی 7ـی 2026 لەسەر فەرمانی دادگا، هەردوو تاوانبار خورشید لەتیف و حەیدەر لەتیف دەستگیرکران و لە ماوەی داهاتوودا، لەسەر تاوانەکانیان دادگاییدەکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە بووە، “لە ماوەی ڕابردوودا هەردوو ناوبراو بوونە هۆکاری ئاژاوەنانەوە و کێشە، دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییان و موڵکی گشتی، شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و هاوڵاتییەک، سووتاندنی کەلوپەلی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، هاندانی خەڵک دژی یاسا و سەقامگیریی گشتی، ڕێگریکردن لە پڕۆژەکانی حکومی، هەڕەشەکردن بە تێکدانی ژێرخانی ئابوری لە شوێنی جیاجیای قەزای خەبات، هەروەها دوای هەبوونی سکاڵا لە دژیان لەلایەن هاوڵاتییانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کەسانەی مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی دەکەن بۆ سەر ماڵی خەزوریان ئاگاداردەکرێنەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی دەکەن بۆ سەر ماڵی خەزوریان. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی…
Total
0
Share