دژەتیرۆر و پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنوورەكانی گەرمیان دەستپێكرد

دژەتیرۆر و پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان لەدژی چەكدارانی داعش دەستپێكرد.

زمناكۆ یەحیایی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، دژەتیرۆر و هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری گەرمیان دەستیپێکردووە، بەتایبەتیش لە سنووری خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە.

باسی لەوەش كرد، هێزەکانی سوپای عێراقیش لە سنووری پارێزگای دیالە، ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکردووە و بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆر و پێشمەرگە سنوورەکانی پارێزگای سەڵاحەدین کێوماڵ دەکەن.

ڕوونیشیكردەوە، ئۆپەراسیۆنەكە، بۆ ناوچە شاخاوییەکانی نێوان کفری و خورماتووە، بۆ ئەو ناوچانەی چەند ساڵێکە بوونەتە پێگەی سەرەکی گرووپە چەکدارەکانی داعش.

بابەتی پێشتر

خابی لام.. "پادشای تیك تۆك" ڕەگەزنامەی ئیتاڵی وەرگرت

بابەتی دواتر

نزیكەی 100 دۆنم پوش و پاوان لە ناحیەی سیتەك سووتا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share