هێزە ئەمنییەكان هەوڵێكیان بۆ تەقاندنەوەی یەكێك لە تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە پارێزگای كەركوك پوچەڵكردەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەڕێی چاودێریی مەیدانی و چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان، هێزێكی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی هەوڵی تەقاندنەوەی یەكێك لە تاوەرەكانی كارەبایان لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییاندا لە كەركوك پوچەڵكردووەتەوە.