ئیسرائیل و توركیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان ئاسایی دەكەنەوە

ئیسرائیل و توركیا بڕیاریاندا تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوانیان دەستپێبكەنەوە پاش ساڵانێك لە ناكۆكی لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و تەل ئەبیب.

یائیر لابید سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕایگەیاند، حكومەتەكەی تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ توركیا دەستپێدەكاتەوە و هەردوولا بڕیاریانداوە نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكانیان بگەڕێننەوە پاش ساڵانێك لە ناكۆكی لەنێوانیاندا.

گەڕانەوەی تەواوی پەیوەندییەكان، گەڕاندنەوەی هەردوو باڵیۆز و كونسوڵی گشتی هەردوو وڵاتیش دەگرێتەوە.

لابید لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەو كارەی بە “دەستكەوتێكی گرنگ بۆ سەقامگیریی هەرێمایەتی و هەنگاوێكی ئابوریی زۆر گرنگ” بۆ ئیسرائیلییەكان ناوبرد.

لە ئەنقەرەشەوە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا سەرەڕای دوپاتكردنەوەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و گەڕاندنەوەی باڵیۆز و كونسوڵەكان وتی، سەرەڕای ئەوە توركیا “واز لە دۆسیەی فەڵەستین ناهێنێت”.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ بە دیبالا-وە ناوەستێت و "کەڵەشێرەکەی ئیتاڵیا"ی دەوێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: 35 هەزار كەس لە جیهاندا تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share