كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوری مالكی دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد دەستیپێكرد.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە شاری بەغداد دەستیپێكرد.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و هەوڵەكان بە ئاراستەی نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە میوانداریی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزار: هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی زیادیكردووە

بابەتی دواتر

تەنها لە یەك مانگدا 4827 جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share