تەنها لە یەك مانگدا 4827 جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراون

جگە لە چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، لە كەركوك و 14 پارێزگاكەی تر لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا چوار هەزار و 827 جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆماركراون.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماری هاوسەرگیریكردن و جیابوونەوەی هاوسەرانی بۆ مانگی تەمموزی ڕابردوو بڵاوكردەوە و دەڵێت، “20 هەزار و 949 گرێبەستی هاوسەرگیریكردن لە دادگاكان كراون و چوار هەزار و 539 هاوسەرگیریكردنیش لە دەرەوەی دادگاكان ئەنجامدراون”.

بەپێی ئاماری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە پارێزگای كەركوك 810 هاوسەرگیریكردن لە ڕێگەی گرێبەستی دادگاوە كراون و 93 هاوسەرگیریكردنی دەرەوەی دادگا لە مانگی تەمموزدا هەبوون، لەگەڵ 132 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران كە لە هەمان ماوەدا لە كەركوك تۆماركراون.

پێشتر حازم ڕدینی جێگری سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو، 73.6%ی کۆی جیابوونەوەکانی هاوسەران لە مانگی تەمموزدا لە عێراق، لە دەرەوەی دادگان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە چی دەبێت؟

کارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە. نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە،…
Total
0
Share