لوبنان ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە

دوای داخستنی بەهۆی پەرەسەندی گرژییەکان؛ ئەمڕۆ لوبنان ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە.

فایز رەسامنی، وەزیری گواستنەوەی لوبنان رایگەیاند، دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی فڕۆکەوانیی شارستانیی وڵاتەکە، ئاسمانی لوبنان بەڕووی گەشتەکاندا کرایەوە.

وێڕای داوای لێبوردنی لەو گەشتیارانەی بەهۆی راگیرانی گەشتەکان گیریانخواردبوو، رەسامنی جەختی لەوە کردەوە، ئەو بڕیارەیان لەبەر باری ئەمنیی ناوچەکە داوە و سەلامەتیی سەرنشینان و دامەزراوە ئاسمانییەکان لەبەرچاوگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
Total
0
Share