میدیاكانی عێراق: چێوەی هەماهەنگی ئامادەیە سودانی بگۆڕێت

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات و ئامادەیە كە محەمەد شیاع سودانی بگۆڕێت كە پێشتر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدی كردبووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، چێوەی هەماهەنگی شیعەكان چاوەڕوانی دوایین هەڵوێستی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەكەن كە هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕابگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەكی بۆ لایەنە سیاسییەكان كرد كە سبەینێ لە كۆشكی حكومەت كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

ساڵی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی پێدەدرێت؟

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: لە ڕانیە 1361 پارچە زەويی گەورە داگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share