دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی نرخی دۆلاری دابەزاند

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق، نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی پێشكەشكرد.

ڕاستەوخۆ لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەكە، كە دەوترێت لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پەسەندكراوە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم نرخی 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار و 150 دینار، لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 500 دینار بوو.

دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە كابینەی ئێستای حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی-دا بوو، عەلی عەلاوی وەزیری دەستلەكاركێشاوەی دارایی بە پلانداڕێژەری سەرەكی گۆڕینی بەهای دینار دادەنرێت، دابەزینەكەی ئەمڕۆش بەهۆی ئەو هۆكارەوەیە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە

بابەتی دواتر

دورانت بۆ برۆکلین نێتس: وازناهێنم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share