وەزیری دارایی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، وەزیری دارایی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكرد.

میدیای فەرمیی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشكەشكردووە.

میدیاكە هیچ زانیارییەكی زیاتری لەبارەی هۆكاری پێشكەشكردنی داواكارییەكە و ئەگەری پەسەندكردن یان ڕەتكردنەوەی ئاشكرانەكردووە.

بەڵام بەپێی هەندێك لە میدیا نافەرمییەكان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران داواكارییەكەی پەسەندكردووە و ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی وەزارەتەكە ڕاسپاردووە.

ڕۆژانی سێشەممەی هەموو هەفتەیەك ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

هەسەدە داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ڕوسیا دەکات تورکیا ڕابگرن

بابەتی دواتر

دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی نرخی دۆلاری دابەزاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی گەمارۆ درا

كەناڵی ڕەشیدی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو هێزەئەمنییەكان لە شاری بەغداد گەمارۆی ماڵی محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق-یان…
Total
0
Share