گەوهەرەکەی ڕیاڵ لە دوو یانەوە داواکراوە

ڕینیێر جیسۆز وەرزی داهاتوو لە ڕیاڵ مەدرید چانسی یاریکردنی پێنادرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ دوو یانەی گەورە دانوستاندنی دەستپێکردووە.

ڕینیێری تەمەن (20 ساڵ)، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنی لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند گەڕایەوە بۆ مەدرید، بەڵام بەهۆی زۆری یاریزانانی هێڵی ناوەندەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی ناچاربووە لە لیستی فرۆشتندا ناونووسی بکات.

باوکی یاریزانەکە بە ڕۆژنامەی ڕیکۆردی پۆرتوگالی ڕاگەیاند، “کوڕەکەم لەلایەن بەنفیکاوە داواکراوە، زۆر خۆشحاڵین، گەورەییە یانەیەکی هێندە گەورە خواستی لەسەرت بێت.”

بێلد سپۆرت نووسیویەتی، دانوستاندنەکانی نێوان ڕینیێر و بەنفیکا بە ئەنجام نەگەیشتووە، چونکە یانەی شاهانە ئامادە نەبووە بە خواستن ئاراستەی یانەی دیکە بکات.

ماڵپەڕی “گۆڵ”ی نێودەوڵەتیش بڵاویکردووەتەوە، کە لە ئێستادا یانەی تۆرینۆی ئیتاڵی و بەلەد وەلیدی ئیسپانی سەرقاڵی گفتوگۆکردنن بۆ کڕینی گەوهەرەکە.

بابەتی پێشتر

مێسی ڕاهێنەری پاریسی سەرسام کردووە

بابەتی دواتر

توركیا: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانمان لە دەرەوەی وڵات بەردەوامدەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share