کارەبا: کەناڵی سپێدە کارەبای زیادەڕۆی ڕاکێشاوە و بڕیومانە

وزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی کارەبایان دەستپێکردووە، بۆ بڕینی زیادەڕۆییەکانی کارەبا و لەناویاندا نوسینگەی کەناڵی سپێدە سەرپێچیی هەبووە و سزادراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، تیمەکانی کارەبا لە دهۆک دەستیان بە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆرەکانی کارەبا کرد، هەڵمەتەکەش تا بڕینی سەرجەم زیادەڕەوییەکان بەردەوام دەبێت.

لە سەرپێچییەکاندا، کارەبای زیادەڕۆی کەناڵی سپێدەیان بڕیوە و سزادراون.

هەروەها کارەبای زێدەڕۆی چەند ماڵێکیان بڕیوە و سەرپێچیکاران سزادراون، چەند بیرێکی ئاو بۆ چەند باخ و ڕەزێکی دەوروبەری کارەباکانیان بڕاوە و سزادراون.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیركران دزییان لە ماڵێك كردبوو

بابەتی دواتر

میدڤیدێڤ و شڤیۆنتێک لە لووتکەدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو چالاكوانی بادینان ئازادكران

دوو كەس لە چالاكوانە زیندانیكراوەكانی بادینان ئازادكران و سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری دەڵێت، ئازادكردنی چالاكوانی سێیەم دەكەوێتەسەر بڕیاری…
Total
0
Share