وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی مامۆستایان راگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، 1 ی ئەیلولی وەک وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندندا راگەیاند.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە رێککەوتی 1 ی ئەیلولی 2025، رۆژی دەستبەکاربوونەوەی (مباشرة) مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکومییە.

ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەرین و خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى: له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ دروستده‌كه‌ین بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان

سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانى له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، لیژنەیەکی بەدواداچوون لەسەر ئاستی زانکۆ…
Total
0
Share