هاندەرانی یوڤانتۆس داوای کوڕەکەی پێرلۆ دەکەن

نیکۆلۆ پێرلۆ بە لێدانە ناوازەکانی سەرنجی میدیا و هاندەرانی ئیتاڵیای ڕاکێشاوە

هاندەرانی یانەی یوڤانتۆس سەرسامن بە توانا هونەرییەکانی نیکۆلۆ پێرلۆ و داوایان لە ئیدارەی بیانکۆنێری کردووە بۆ پێکهاتەی یەکەم بەرزیبکەنەوە.

نیکۆلۆ تەمەنی 17 ساڵە و لە پێکهاتەکانی لاوانی یانەی یوڤانتۆس یاریدەکات، لە تەمەنی 15 ساڵییەوە بۆ ماوەی سێ وەرز بۆندی لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە واژووکردووە، شارەزایان پێیان وایە هەڵگری هەمان خەسڵەتە هونەرییەکانی باوکیەتی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نیکۆلۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆیی لە یاریگایەکی تایبەتدا بڵاوکردەوە، تیایدا لێدانی ڕاستەوخۆ هاوشێوەی ئەندریا پێرلۆی باوکی ئاڕاستەدەکات.

لەبارەی نیکۆلۆوە، پێرلۆی باوک لە پێشوودا ڕایگەیاندووە، ” هاوشێوەی خۆمە، هەمان کوالیتی و هونەری یاریکردنی هەیە، بەڵام بەو ئەقڵیەتە نا کە من دەستم پێکرد”.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by NICOLÓ PIRLO (@nickpirlo_10)

زۆرینەی هەوادارانی یوڤی و باوکی لاوە بەهرەدارەکە بە هاشتاگێک داوایان لە ئیدارەی یانەکەیان کردووە، پێرلۆی بچوک بۆ پێکهاتەی یەکەم و ژێر سەرپەرشتی باوکی بەرزبکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت، چەند یانەیەکی گەورە لە نمونەی پاریس سانت جێرمان و مانچستەر یونایتد چاویان بڕیوەتە پێرلۆی نوێ و دەیانەوێت لە هاوینی 2021 بۆندی پێشکەشبکەن، لەو وەرزەدا تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ و دەتوانێت لەبارەی بەردەوامبوونی لە شاری تۆرینۆ یان پەیوەندیکردن بە یانەیەکی دیکەوە بڕیاربدات.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ ئەستێرەکانی سەردەمی تۆتنهام کۆدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەم نزیکانە گۆڕان پۆستێکی باڵا وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share