ئەنچیلۆتی چۆن باسی ئەنجامی یارییەكەی ئەلمێریا دەكات

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دانی بەوەدا نا كە سەرەتا خراپ دەركەوتوون بەڵام دواتر كۆنتڕۆڵی یاریگایان گرتۆتە دەست.

ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئاستی چوامینی و كامافینگا ڕازی نەبووە بەڵام ستایشی تۆنی كروسی كرد.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی

– سەرەتا بە خراپی دەستمان پێكرد بە ڕیتمێكی خێرا یاریمان نەكرد ئەلمێریاش بە باشی بەرگریی كرد

– تایمی دووەم ئەوان هیلاك بوون و كۆنتڕۆڵی یارییەكەمان گرتە دەست

– چوامینی و كامافێنگا بە باشی دەرنەكەوتن لانی كەم ئەو توانایەیان پیشان نەدا كە لە ڕاهێنانەكاندا دەبینرا

– كروس ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و هاوسەنگی ڕاگرتبوو

– گۆڕانكارییەكەی ئالابا لە كاتێكی گونجاودا بوو لێدانێكی ڕاستەوخۆ دروستبوو تانی بیكات بە گۆڵ

– هازار زۆر بێ وێنە نەبوو بەڵام باش دەركەوت كێشەكەی ئەوەبوو كە پانتایی لەبەردەم نەبوو

بابەتی پێشتر

ئێران: داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکەین پابەندی دەستووربن

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد هەڕەشەی لە ڕۆناڵدۆ نەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكشەممە ڕۆناڵدۆ یاریی دەكات

لە ڕیپلەی پۆستێكی یانەی مانچستەر یونایتددا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئاشكرایكردووە كە یەكشەممە یاریی دەكات. یەكشەممە یانەی مانچستەر یونایتد…
Total
0
Share