ئێران: داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکەین پابەندی دەستووربن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکات بە گفتوگۆ چارەسەری کێشە سیاسییەکان بکەن، جەختدەکاتەوە سەقامگیری و جێگیری عێراق بۆ ئێران زۆر گرنگە.

ناسر کەنعان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران خۆی لادەدات لە دەستێوەردانی کاروبارە ناوخۆییەکانی عێراق، بەڵام داواش لە سەرجەم لایەنە عێراقییەکان دەکات بچنە گفتوگۆوە بۆ دەرچوون لەو قەیرانە سیاسییەی تێیدان و تێڕوانینەکان لەیەک نزیکبکەنەوە.

وتیشی. “ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکانی عێراق هەیە بەردەوامیش دەبین بەو ئاراستەیە، بۆیە سەقامگیری و جێگیری عێراق بۆمان گرنگە و جەختدەکەینەوە لە گرنگی پابەندبوونی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە دەستوورەوە”.

عێراق ئێستا بە قەیرانێکی سیاسیدا تێدەپەڕێت، زیاتر لە 300 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا تێدەپەڕێت و تا ئێستا حکومەت پێکنەهێنراوە.

بابەتی پێشتر

لە کۆتایی هەفتەدا پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی چۆن باسی ئەنجامی یارییەكەی ئەلمێریا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت گەیشتە ئێران

جنین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، بە سەردانێك لە تارانە، نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكانیش ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرادەكات. نوێنەرایەتیی…
Total
0
Share