وەزارەتی کارەبا: ئەمە دوایین زستان دەبێت کە کێشەی پچڕانی کارەبا رووبدات

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەردەوامدەبن لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و ئەمە دوایین زستان دەبێت کە کێشەی پچڕانی کارەبا رووبدات.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەردەوامی دەدەن بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی، لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم چالاکییانە كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بە یەکجاری بنبڕ دەکەن و ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت، کە کێشەی پچڕانی کارەبا رووبدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا 70%ـی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێریی پڕۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو، هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتمانیی بەردەوامیان پێدەگات.

وەزارەتی کارەبا، “سوپاسی پشوودرێژی و هاوکاریی بەردەوامی هاوڵاتییانیش دەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share