سەڵاحەدین.. بەهۆی موشەكێكەوە پاڵاوگەیەكی نەوت ئاگری تێبەربووە

پاڵاوگەی نەوتی بێجی – ئەرشیف

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشكرایكردووە، بەھۆی کەوتنەخوارەوەی موشەکێکەوە، ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە باکووری پارێزگای سەڵاحەدین کەوتووەتەوە.

نەجم عوبێدی، ئەفسەر لە پۆلیسی سەڵاحەدین بە ئاژانسەكانی هەواڵی ڕاگەیاندووە، “موشەکێک کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاڕاستەکراوە، لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە باکووری پارێزگای سەڵاحەدین کەوتووەتە خوارەوە”.

ئەو ئەفسەرە ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەھۆی کەوتنەخوارەوەی موشەکەکەوە، ئاگر لە یەکێک لە عەمبارەکانی سوتەمەنی ناو پاڵاوگەکە کەوتووەتەوە، بەڵام ھیچ زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، لەئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

هاوكات سەرچاوەیەكی نێو كۆمپانیای نەوتی باكوور، ئاماژەی بەوەكردووە، “كاتژمێر شەشی ئێوارە، موشەكێك ئاڕاستەی بۆریی نەوتی سینییەی سەر بە پاڵاوگەی نەوتی بێجی له‌ پارێزگای سەڵاحەدین كراوە”.

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا بۆرییه‌كه‌ تەقیوەتەوە و گڕی ئاگرەكە گەیشتووه‌تە نێو عەمباره‌كانی پاڵاوگه‌ی نەوتی بێجی، لە ئێستادا عەمبارەكە گڕی گرتووه‌، وەك سەرچاوەكە باسی كردووە.

ئاشكراشیكردووە، تیمەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوور گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكه‌ و لە هەوڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ھێرشه‌كه‌ ڕانەگەیاندووە.

ئەو پاڵاوگەیە کە کراوەتە ئامانج، دەکەوێتە ناوچەی سینییە سەربە قەزای بێجی باکووری سەڵاحەدین و ڕۆژانە 20 ھەزار بەرمیل نەوت لەو پاڵاوگەیە دەپاڵاوێرێت.

پاڵاوگەوکە لە ساڵی 2014دا کەوتە ژێر دەستی داعش، بەڵام دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کۆنترۆڵکرایەوە.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی گازی سروشتیی هەرێم چی لێدێت؟

بابەتی دواتر

"زۆرینەی ئەو کەسانەی هاوکاری 100هەزارەکەیان وەرگرتووە لە سەیدسادق دەوڵەمەندن"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی میسر گەیشتە عێراق

پاش گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئوردن، وەزیری دەرەوەی میسریش گەیشتە بەغداد و لەلایەن هاوتا عێراقییەكەیەوە پێشوازی لێكرا. لە ڕاگەیەندراوێكدا،…
Total
0
Share