(ڤیدیۆ) پاریس پێنج گۆڵی دیکه‌ی له‌ مۆنتیپیلێ کرد

یانه‌ی پاریس سان جێرمان، دووه‌مین یاریی وه‌رزی نوێی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر مۆنتیپیلێ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمار کرد.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی ده‌ستپێکدا به‌ پێنج گۆڵی بێوه‌ڵام به‌سه‌ر کلێرمۆنت فووتدا سه‌رکه‌وت، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای “پارک دی فرانس” دووه‌مین یاریی وه‌رزی 2022/2023ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مۆنتیپیلێ ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی پاریس به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی 39، 43، 51، 69، 88 له‌لایه‌ن فایالی ساکۆ (به‌ هه‌ڵه‌)، نێیمار (دوو گۆڵ)، کیلیان مباپێ، ڕیناتۆ سانچێز-ه‌وه‌ تۆمارکران، دوو گۆڵه‌که‌ی مۆنتیپیلێ له‌ خوله‌که‌کانی 58، 90 له‌لایه‌ن وه‌هبی خه‌زری و ئینزۆ شاتۆ-وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ‌ له ‌لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا “لیگا 1” جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

لیچی 1-2 ئینته‌ر میلان

بابەتی دواتر

گرێبەستی ڕاكێشانی غاز لە قەتەرەوە بۆ ئەڵمانیا شكستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆسیمین قوفڵ بووە و خۆشحاڵیشە

هیچ گرێبەستێکی گەورە بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری یانەی ناپۆلی پێشکەش نەکراوە، یاریزانەکەش دەڵێت، “لێرە بەختەوەرم.” دوای ئەوەی…
Total
0
Share