سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبوونەوە و دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی وڵاتیان تاوتوێكرد.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتحدا كۆبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی عێراق و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و خۆپیشاندانەكان تاوتوێكراون.