فاتی بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی نەشتەرگەری بۆ پێیەکانی ناکات و بڕیاریداوە بەشداریی کلاسیکۆی گەڕانەوەی خولی ئیسپانیا بکات.

ئانسو فاتی-ی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکە دوورکەوتووەتەوە، بڕیاربوو جارێکی دیکە نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا بکات، بەڵام یاریزانەکە ئەوەی ڕەتکردووەتەوە لەپێناو بەشداریکردن لە کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

بەپێی زانیارییەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، چاوەرواندەکرێت وادەی چارەسەر و پشوودانی فاتی کەمتر لە وادەی چارەسەربوون لە نەشتەرگەری بخایەنێت، بۆیە بەشداریکردنی لە یاریی کلاسیکۆدا ئەگەرێکی بەهێزە.

فاتی لە تەمەنی وەرزشییدا 5 یاریی بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە، توانیویەتی دوو گۆڵ بەرامبەریان تۆماربکات، هەروەها یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتە ئەو یانەیەی یاریزانەکە زۆرترین یاری بەرامبەریان کردووە.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ و بەرشلۆنە لە یەک خاڵدا هاوبەشن

بابەتی دواتر

ئەو تەلەفونەی کۆتایی بە ئیمپراتۆری تۆپی پێ هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share