گۆڵکاری بەرشلۆنە و خولی ئیکوادۆر دەستگیر کرا

گابریێل کۆرتێز، یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیکوادۆری کە لەم وەرزەدا گۆڵکاری خولی ئیکوادۆرە، بە تۆمەتی بەشداریکردنی لە باندێکی تاوانکاری شاری ئیسمیاڵدا، هەینی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا دەستگیر کرا،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی داواکاری گشتی ئیکوادۆر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کۆرتێز و 17 کەسی دیکە دەرکراوە، هەروەها بڕیار دراوە بە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و سامانی تۆمەتبارەکان.

گابریێل کۆرتێز تۆمەتبار کراوە بە تاوانی ڕێکخراو لەگەڵ مافیای لۆس تیگۆرۆنس، کەیسەکانیش لە کوشتن و تاڵانکردن و سووتاندنی موڵک و ماڵی خەڵکی دیکەدا خۆی دەبینێتەوە.

کۆرتێز کە لە نۆ هەفتەی سەرەتای خولی ناوخۆیی ئیکوادۆردا حەوت گۆڵی بە درێسی بەرشلۆنەوە تۆمار کردووە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە یاریزانەکە ڕووبەڕووی دادگا دەبێتەوە، ساڵی 2017 بە هۆی سووکایەتیکردن بە دادوەرێک بە شێوەیەکی کاتی یانەی ئیندیپێندیتی ئیکوادۆر دێل ڤالێ دوور خرایەوە، پاشان بەهۆی لایڤێکی فەیسبووک و سەرخۆشبوونییەوە ناچار بوو یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی بەجێبهێڵێت.

دەسەڵاتدارانی ئیکوادۆر مافیای لۆس تیگورۆنس بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، تیرۆر، کوشتن، دزین و قاچاخچێتی چەکی نایاسایی و تەقەمەنی تۆمەتبار کردووە.

بابەتی پێشتر

نرخی ماسی گرانبوو

بابەتی دواتر

توركیا لە دژی ڕوسیا بڕیارێكی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share