عێراق 50 تیرۆریستی داعشی لە سوریا وەرگرتەوە

عێراق بەردەوامە لە وەرگرتنەوەی ئەو كەسانەی چوونەتە ناو داعشەوە و لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریا دەستبەسەركرابوون، ئەمڕۆش 50 تیرۆریستی دیكەی وەرگرتەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، “بە هەماهەنگیی هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، 50 تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە هەڵگری ناسنامەی عێراقین لە سوریا وەرگرتەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو تیرۆریستانە لە سوریا دەستگیرکرابوون و پرۆسەی ڕادەستکردن و وەرگرتنەوەیان، لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ڕەبیعەوە بووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ تیرۆریستەكانی وەرگرتووەتەوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکان بەرامبەریان.

جەختیكردەوە، “فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەردەوامدەبێت لە ڕاوەدونانی تیرۆریستان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق تا ئەو كاتەی بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن”.

بابەتی پێشتر

سعودیە ئاسانکاری بۆ عومرەکاران دەکات

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئەلمێریا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share