بۆ ساڵی نوێی مامۆستایان و خوێندكاران پابەندی وەرگرتنی ڤاكسین و بەكارهێنانی ماسك دەكرێن؟
ڕوونكردنەوە دەدرێت

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پابەندكردنی مامۆستایان بە وەرگرتنی ڤاكسین و بەكارهێنانی ماسك لەلایەن خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەدات، جەختدەكاتەوە تائێستا بڕیاری لەو شێوەیە نەدراوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایان و خوێندكاران پابەندی وەرگرتنی ڤاكسین و بەكارهێنانی ماسك بكرێن.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمیی پەروەردەكان باسی لێوە نەكراوە كە بۆ ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایان و خوێندكاران پابەندبكرێن بە وەرگرتنی ڤاكسین و بەكارهێنانی ماسكەوە.

ئاشكرایكرد، ئێستا تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە و لە كۆبوونەوە فەرمییەكانی حكومەتدا بەكارهێنانی ماسك نەكراوەتە ناچاری، بەڵام ئەگەر تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بكاتەوە ڕەنگە بڕیار لەبارەی بەستنی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسین لە ناوەندەكانی خوێندن بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاوڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاوڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش…
Total
0
Share