دەستبەسەر 16 دەبەی بەنزیندا گیرا كە لەناو كارتۆنی جپسدا شاردرابووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، لەلایەن بنكەی چاودێریی خۆراكی مەرزی سەرتەك – پشتە دەستگیرا بەسەر 320 لیتر بەنزین كە لەناو كارتۆنی جپسدا شاردرابووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین لەلایەن بنكەی چاودێریی خۆراك مەرزی سەرتەك -پشتە دەستگیرا بەسەر بڕی 320 لیتر بەنزین (16دەبە) كە لەناو باری جپسدا شاردرابووەوە كە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەكانە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە هیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە ماددەی خۆراكیی تێكەڵ بە هیچ ماددەیەكی ناخۆراكی بكرێت بەتایبەت بەنزین كە كار دەكاتە سەر تام و بۆنی ماددە خۆراكییەكە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەستبەجێ بارهەڵگرەكە و سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

سێ كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون

بابەتی دواتر

وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران كۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی تەمموز دیاریکرد، بەپێی بڕیاری لیژنەکە نرخی هەر ئەمپێرێک…
Total
0
Share