وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران كۆتاییهات

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران لە هەرێمی كوردستان كۆتاییهات كە بڕی 322 هەزار و 387 تۆن و 40 كیلۆ گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، دوای ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان لە 25ی ئایاری ئەمساڵ كۆتاییهات، بەڵام ژمارەیەكی زۆر لەبارهەڵگرەكان لەبەردەم سایلۆكان گەنمیان هێنابوو، بۆیە پڕۆسەی وەرگرتن درێژكرایەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە 11ی 8ی 2022 كە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران ڕاگیرا.

تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو بەمجۆرەیە:-

سلێمانی/ 141 هەزار و 217 تۆن و 400 كیلۆ

هەولێر/ 123 هەزار و 46 تۆن و 160 كیلۆ

دهۆك/ 58 هەزار و 123 تۆن و 480 كیلۆ.

بابەتی پێشتر

دەستبەسەر 16 دەبەی بەنزیندا گیرا كە لەناو كارتۆنی جپسدا شاردرابووەوە

بابەتی دواتر

لە دهۆك ژمارەیەك مامۆستای وانەبێژ دوورخرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share