ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پەسەندنەكردنی بودجە كاریگەری لەسەر ئەدای حكومەت و پلانەكانی هەبووە لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكاندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەشكراوە، “حكومەت توانیویەتی بەسەر كێشە و گرفتەكاندا زاڵبێـت سەرباری پەسەند نەكردنی بودجەی ساڵ”.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی وڵات و دۆسیەی ئابوری كراوە و چەند بڕیارێك گرنگی دراون.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “نەبوونی یاسای بودجە كاریگەری لەسەر ئەدای حكومەت و پلانەكانی هەبووە كە نەتوانراوە وەك پێویست خزمەتگوزاریی بگەیەندرێتە هاوڵاتییان”.
لە كۆبوونەوەكەدا بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی تا پلەی سێیەم بە مەرجێك كە نەبێتە هۆی دروستبونی نازناو و كاری نوێ.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەسەڵات بە جێگری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری پلاندانانی سیاسی دەدرێت بەمەبەستی دانوستاندن و واژووكردنی ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ چەند وڵاتێكدا.