لە هەولێر 13 بەنزینخانە سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەی سزادران، سێ بەنزینخانەش بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكەیان، ناوەكانیان بڵاوكراوەتەوە.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەم هەفتەیەدا لەكۆی پشكنینی 41 وێستگە لەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر، 13 بەنزینخانەی دیكە لە هەولێر و دەوروبەری بەهۆی دەستكاریكردنی كوالێتیی بەنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاوڵاتییان سزادراون و ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تاكو ئەمڕۆ كۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی كە سزادراون گەیشتووەتە 201 بەنزینخانە، لەو ژمارەیەش سێ بەنزینخانەیان بەهۆی زیاتر لە جارێك سەرپێچی و دەستكاریكردنی كوالێتی و فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە، ناوەكانیان بڵاودەكرێنەوە.

ناوی بەنزینخانەكان:-

یەكەم: وێستگەی ڕاستی یەك

دووەم: وێستگەی سیڤەر

سێیەم: كالكار

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان: ڕۆژانە چوار بۆ پێنج سانتیمەتر ئاستی ئاوی دوكان كەمدەكات

بابەتی دواتر

نادال لە سێنسیناتی-یەوە دەگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share