بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان: ڕۆژانە چوار بۆ پێنج سانتیمەتر ئاستی ئاوی دوكان كەمدەكات

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە چوار بۆ پێنج سانتیمەتر ئاستی ئاوی دوكان كەمدەكات، جەختیشدەكاتەوە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی دوكان یەك مەتر كەمیكردووە.
كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژانە چوار بۆ پێنج سانتیمەتر بە تێكرا ئاستی ئاوی دوكان كەمدەكات، بەڵام ئاستی ئاو لە ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو یەك مەتر كەمیكردووە.

ئاشكرایكرد، بۆ ئەمساڵ هیچ مەترسییەك لەسەر دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان نییە و توانراوە بڕی پێویست ئاوی خواردنەوە دابینبكرێت، بەڵام مەترسی لەسەر كەرتی كشتوكاڵی لەو ناوچانە هەیە كە پشت بە ئاوی دەریاچەی دوكان دەبەستن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: نەوت و گاز هەمیشەیی نین و ڕەنگە لە ئاییندەدا نەمێنێت

بابەتی دواتر

لە هەولێر 13 بەنزینخانە سزادران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی لیژنەیەكی هاوبەشیان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێكهێنا

دوای كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی لە بارەگای سەرۆكایەتیی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا دەرئەنجامی كۆبوونەوەكە بڵاوكرایەوە و بڕیاردرا لیژنەیەكی…
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share