نادال لە سێنسیناتی-یەوە دەگەڕێتەوە

ئەفسانەی تێنسی ئیسپانیا و جیهان، ڕافائێل نادال بڕیاریداوە بەشداری پاڵەوانێتی ماستەرزی سێسنسیناتی بکات.

ڕافا نادال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: “خۆشحاڵم دەگەڕێمەوە و بەشداری سێنسیناتی دەکەم، سبەینێ بەرەو ئەمریکا گەشت دەکەم.”

دوای کشانەوەی لە پاڵەوانێتی وێمبڵدۆن بەهۆی پێکانی ماسولکەییەوە، پاڵەوانێتی ماستەرزی سێنسیناتی یەکەمین پاڵەوانێتییە نادال بەشداریی تێدا دەکات.

سەرەتای ئەم مانگە (ئاب)، ئەفسانە ئیسپانییەکە کە خاوەنی 22 ناسناوی گراند سلامە، بەهۆی پێکانەوە کشانەوەی لە پاڵەوانێتی ماستەرزی مۆنتریال ڕاگەیاند، کە دەکرا بە بردنەوەی هەزار خاڵ لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکاندا مسۆگەر بکات.

ماتادۆرەکەی ئیسپانیا” لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهاندا بە کۆکردنەوەی 5620 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە، لە ئەگەری بردنەوەی سێنسیناتی، لە پلەی دووەم نزیکدەبێتەوە کە بۆ ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانییە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر 13 بەنزینخانە سزادران

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share