خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بۆ راگەیاندنی خشتەی مووچە چاوەڕێی گەیشتنی پارەكە دەكرێت و هەر كات پارەكە خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی سێ رادەگەیەنرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەگەر خشتەی مووچە رابگەیەندرێت دەتوانرێت لە پێش جەژندا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایكەیاند، سەرجەم رێكارەكانی پارەداركردن كە بڕەكەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە وەك مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە تەواوكرا و بڕیارە سبەی پارەكە بخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: سەرجەم شەقامەکانی ناوبازاڕ پاکدەکرێنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو سەرجەم شەقامە سەرەکییەکانی ناوبازاڕ پاکدەکرێنەوە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی…
Total
0
Share