لیژنەی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مان: ناكرێت خه‌ڵك لاسایی شەقامەكانی ڕۆژئاوا بكاتەوە

بریارده‌ری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی كوردستان، كه‌ هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ دوورن له‌ ئادابی گشتی و دوورن له‌ فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی كوردستان و ئازاری ده‌رونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن.

موحسن دۆسكی، بڕیاردەری لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، “چه‌ند ڕۆژێكه‌ زۆرێك له‌ هاوڵاتییان په‌یوه‌ندیی ده‌كه‌ن و نامه‌ ده‌نێرن له‌سه‌رچه‌ند بابه‌تێکی بێسه‌روبه‌ری سۆشیال میدیا و په‌خشی هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان و په‌یج و ئه‌كاونتی هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی كوردستان، كه‌ هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ دوورن له‌ ئادابی گشتی و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی كوردستان و ئازاری ده‌رونیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌ده‌ن”.

دەشڵێت، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ كچێك سه‌ردانی خه‌ڵك ده‌كات و هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی وه‌كو (كه‌رخانه‌ له‌ جیاتی كتێبخانه‌ و ماچ و له‌ جیاتی ماسك و ….هتد) بەكاردەهێنێت، “ئه‌مشێوه‌ به‌رنامانه‌ له‌ زیانی ڕه‌وشی فه‌رهه‌نگی و كەلتووری زیاتر هیچ سودی بۆ تاكی كۆمه‌ڵگه‌ نییه‌ و دووره‌ له‌ ئادابی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان”.

پێشیوایە، “هه‌ر میله‌تێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، ناكرێت هه‌ر بابه‌تێك له‌ شەقامەكانی ڕۆژئاوا هه‌بێت، خه‌ڵك بێت له‌ كوردستان لاساییان بكاته‌وه‌”.

جەختیشی كردووەتەوە، “ده‌رباره‌ی چه‌ندین بابه‌تی له‌م چه‌شنه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌ت هاوڕاین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تیدەكە‌ینه‌وه‌ و كاری جددی له‌سه‌ری ده‌كه‌ین، چونكە ئەم بابه‌تانه‌ ناچنه‌ ناو پێناسه‌ و چوارچێوه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی تاكه‌كه‌سی “.

بابەتی پێشتر

ئێران: پەیامی خۆمان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی گەیاندووە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەكانی دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share