بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەژی ئەمین چووەتە ناو پارتییەوە و هەقە ئەوان نەسیحەتی بكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەژی ئەمین چووەتە ناو پارتییەوە و هەقە ئەوان زوو زوو نەسیحەتی بكەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی میدیاییدا ناوی (سەلمان) بۆ ئەژی ئەمین بەکاردەهێنێت و دەڵێت،” ئەو ئێستا لەنێو یەکێتی هیچ پۆستێکی نییە و هاتووە بۆ هەولێر، ئەژی ئەمین چووەتە نێو پارتیەوە و هەقە برادەرانی پارتی زوو زوو نەسیحەتی بکەن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی باسیشی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی هەرێم کرد بە بەشداریی لایەنە سیاسییەکان و وتی، “باسی هەڵبژاردن کرا و کێشەکانمان خستە بەرباس، گفتوگۆمان لەبارەی دۆخی سلێمانی و کوردستان و خەڵکەکەمان کرد و هاوڕابووین لەسەر ئەوەی پێویستە بە زووترین کات چاکیان بکەینەوە”.

دووپاتیشیكردەوە، باسی خراپی دۆخی دارایی سلێمانیمان کرد و تەئکیدمان لە چارەسەرکردنی کێشە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کردەوە.

سەرۆكی یەكێتی ئەوەشی وت، “کۆبوونەوەیەکی باش بوو ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین، دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە یاسایەکی نوێ ئەنجامبدرێت”.

دەربارەی دەنگۆیەكیش، كە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە گوایە لەكاتی گەڕانەوەی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی هەوڵی خستنەخوارەوەی فڕۆكەی دراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕەتیكردەوە و وتی، تەنها چاودێری كراون.

بابەتی پێشتر

گرانیی غاز هۆڵەندییەكان ناچاردەكات دار بۆ وەرزی سەرما كۆبكەنەوە

بابەتی دواتر

نەوت لەماوەی دوو مانگدا 30%ی نرخەكەی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share