دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکگرتووی ئیسلامی، ئەو حزبە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، خەڵکی لە دۆخێکی قورسی ئابوریدان و حکومەتیش دەستەوەستانە، بۆیە “سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم شکستی هێناوە”.
لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بە سەرپەرشتی سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە ڕاگەیەندراوکێدا ئەو حزبە دەڵێت، “دوای ده‌رچوونی یاسای قه‌رز و ڕاگرتنی شایسته داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دۆخی هەرێم پێی ناوه‌ته دۆخێكی دژواره‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت زۆر بێ باك و خه‌م سارده و هیچ رێگا چاره‌یه‌كی جدی ناگرێته به‌ر له‌م قه‌یرانه ترسناكه‌دا ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌بوونی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و شكستی سیسته‌می حوكمڕانیه له‌م هه‌رێمه‌دا”.
ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەکات، “به پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم و رێككه‌وتنی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی پێویست بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران به شێوه‌یه‌كی مانگانه به‌بێ هیچ جۆره لێ بڕین و دواخستنێک”.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا بڕیاردراوە یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی بخاته كار بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه دژواره و له‌و پێناوه‌دا هه‌موو رێ وشوێن و میكانیزمێكی پێویست ده‌گرێته به‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ر به گشتی.
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە دۆخی هەرێم و موچەی فەرمانبەران جوڵەیەکی نوێی تێکەوتووە و ئەمڕۆش 29ی تشرینی دووەم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە ڕایانگەیاند، “پێویستە حکومەت شاندێکی خاوەن بڕیار ڕەوانەی بەغداد بکات بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی موچەی فەرمانبەران”.