بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ: نابێت هاوڵاتییان چەكی جەنگییان هەبێت

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نابێت هاوڵاتییان چیتر چەكی جەنگییان هەبێت، ئەوەی هەیەتی دەبێت ڕادەستی ئەو لیژنانەی بكات كە لە ئاییندەیەكی نزیك دروستدەكرێن و دەشڵێت، “دەبێت لە ماوەی یەك ساڵدا چەكی بێمۆڵەت ڕادەستی حكومەت بكرێت”.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕايگەیاند، ” لە كۆمەڵگەكانی ڕۆژهەڵات، هەڵگرتنی چەك بابەتێكی هەستیارە، لە وڵاتێكی وەكو عێراقدا كە بەردەوام لەناو بازنەی توندوتیژیدا گیریخواردووە، ئەو هەنگاوانەی كابینەی نۆیەم دەستیپێكردووە هەنگاوی زۆر بوێرانەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، یاسای چەك ژمارە 2ی ساڵی 2022 كە دەرچوێندراوە یاسایەكی مۆدێرن و نوێیە، هاوكاتە لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە كۆمەڵگەی عێراقی هاتوونەتە پێش بۆ جێبەجێكردنی ئەو یاسایە پێویستە ڕێنمایی نوێ دەربكرێن.

بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت باسی لەوەشكرد، “چەكی جەنگی كە لە یاساكە و لە ڕێنماییەكانیش باس كراوە، ئەو جۆرە لە چەكانە پێویستە لە دەست دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بێت، خەڵك نابێت چیتر چەكی جەنگی هەبێت، ئەوەی هەیەتی دەبێت “ڕادەستی ئەو لیژنانەی بكات كە لە ئاییندەیەكی نزیك دروستدەكرێن”.

بابەتی پێشتر

عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی زیادكرد

بابەتی دواتر

سێ كەس بە تۆمەتی دزینی 17 سەرەمەنهۆڵ دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. بەرێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکبارانكردنی كۆرمۆر

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، “پێویستە…
زیاتر ببینە

زیندانییەکی هەڵاتوو دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، زیندانییەک کە بە…
Total
0
Share