ڕۆڵ و گرنگیی سیستمی C RAM لە جەنگی ئەمریکا دژ بە ئێران

سیستمی  C-RAMی (دژە مووشەک) تۆڕ و سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی تایبەتە کە بۆ دەستنیشانکردن و تێکشکاندنی هەڕەشە نزیک مەوداکان دروستکراوە، پێش ئەوەی هەڕەشەکان بگەنە ئامانجەکانیان.

​سیستمی C-RAM چییە؟

​سیستمەکە تەنیا چەکێک نییە، بەڵکو کۆمەڵێک سیستمی پێکەوە بەستراوە کە ڕادار، هەستەوەر (Sensors) و وەشاندنی خێرا بەکاردێنێت، ناسراوترین بەشی C RAM بریتییە لە، سیستمی  LPWM کە وەک قوبەیەکی سپی و لولەیەکی درێژ دەردەکەوێت.

​چۆنیەتیی کارکردن: ڕادارەکان مووشەک لە ئاسماندا دەبینن و تێبینی دەکەن، ئەگەر سیستمەکە بزانێت و درک بەوە بکات کە ئەو تەقەمەنییە لە ناوچەیەکی پارێزراو دەدات، ئەوا لە یەک خولەکدا 4 هەزار و 500 گولە یان فیشەک دەتەقێنێت بۆ ئەوەی هەڕەشەکە، جا هەرچییەک بێت، لە ئاسماندا پارچەپارچە بکات و نەیهێڵێت.

​زەنگی ئاگادارکردنەوە: یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە دەتوانێت پێشبینی شوێنی کەوتنی مووشەکە بکات و دەنگی “Incoming!” لێبدات، ئەمەش پێنج بۆ 15 چرکە بە سەربازەکان دەدات تا خۆیان بشارنەوە.

​خاڵی سەلامەتی: ئەو فیشەکانەی دەیانتەقێنێت، ئەگەر لە ئامانجەکە نەدەن، لە ئاسماندا خۆیان دەتەقنەوە، بۆ ئەوەی نەکەونە خوارەوە و زیان بە خەڵک نەگەیەنن.

گرنگی ئەم سیستمە لە شەڕی ئێراندا: لەناو ململانێ و گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل، C-RAM لە ئامرازێکی سادەوە بووە بە پێویستییەکی گرنگ و  ستراتیجی:

– ​سیستمەکە لە جەنگی 12 ڕۆژەی ساڵی ڕابردوو و جەنگی ئەمساڵیش، پاراستنی ناوەندە دیپلۆماسی و سەربازییەکان، ڕۆڵێکی یەکجار گرنگی هەبوو بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، لە هێرشەکانی کۆتایی 2025 و سەرەتای 2026، سیستمی C-RAM هۆکاری سەرەکی بوو بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداD و بنکە سەربازییەکانی دیکە لە بەرامبەر درۆنەکان و مووشەکەکان. ئەگەر ئەم سیستمە نەبوایە، زیانێکی زۆر گەورە بە باڵەخانە و هەندێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەوت.

– ​ڕووبەڕووبوونەوەی ستراتیجیی سەرقاڵکردن:

​ستراتیجی سەربازیی ئێران پشت بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە درۆن و مووشەک دەبەستێت، بۆ ئەوەی سیستەمە بەرگرییە گرانبەهاکاین (وەک پاتریۆت) سەرقاڵبکات، تێیانپەڕێنێت، پاشان تەقەمەنییان لێببڕێت.

​تێچووی کەم: مووشەکی پاتریۆت ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت، بەڵام فیشەکەکانی C-RAM هەرزانن و تێچوویان کەمە، ئەمەش ڕێگە بە سەرباز و هێزەکانی ئەمریکا دەدات بۆ ماوەیەکی درێژتر خۆیان ڕابگرن.

بەرگری لە بەرامبەر درۆنەکان: بۆ ئەو درۆنانەی کە خاو دەڕۆن (وەک شاهید)، C-RAM کاریگەرترین ڕێگەیە بۆ خستنەخوارەوەیان.

–  پاراستنی دەروونی: ​ئامانجی ئەم جۆرە هێرشانە زۆرجار دروستکردنی ترس و دڵەراوکێیە. کاتێک C-RAM دەتوانێت زۆربەی مووشەکەکان لە ئاسماندا تێکبشکێنێت، ناهێڵێت ئەو زەبرە دەروونییەی کە هێرشبەرەکان دەیانەوێت دروست بێت، هەروەها سەرباز و کارمەندەکان هەست بە ئارامی زیاتر دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو؛ بەڕەسمی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی توركیا کاندیدكرا

گوتەبێژی پارتی گەلی كۆماریی توركیا لە راگەیاند، بە رەسمی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵی زیندانیكراویان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی…
Total
0
Share