بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە گوندی تەلئەلسوسی سەر بە ناحیەی ڕەشاد لە باشووری شاری كەركوك دوو مێردمنداڵ كە كاری شوانكارییان كردووە گوللــەتۆپێكیان پێدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە یەكێكیان گیانیلەدەستدا و ئەوەی دیكەیان برینداربوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، گوللــەتۆپەكەیان لە نزیك گوندەكەی خۆیان دۆزیوەتەوە.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، یەكێك لە مێردمنداڵەكان تەمەنی 12 ساڵ بووە كە گیانیلەدەستداوە، ئەوەی دیكەیان تەمەنی 14 ساڵە و بەسەختی بریندار بووە.