هەولێر.. ئامادەكاری بۆ ڕێگری لە لافاو دەكرێت

یەكێك لە پڕۆژەكان فۆتۆ: پارێزگای هەولێر

بەردی بناغەی دروستكردنی دوو پرد لە هەولێر دانرا و پارێزگاری شارەكە دەڵێت، جگه‌ له‌وه‌ى کاریگەرى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى لافاو، ئاسانکاریش دەبێت بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنى دوو پرد لە هەولێر دانرا كە بڕیارە بە گوژمەی 792 ملیۆن و 272 هەزار دینار ئەنجامبدرێت.

ڕێوڕەسمی پڕۆژەكان، كە دەكەونە نزیک مزگەوتى بیلال خەیلانى و نزیک شارى زیلان لەناو شاری هەولێر، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و بەرپرسانی دیكەی پارێزگاكە بەڕێوەچوو.

دەربارەی پڕۆژەكان ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، دروستکردنى ئەم دوو پردە جگه‌ له‌وه‌ى کاریگەرى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى لافاو، ئاسانکاریش دەبێت بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان.

ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش بە (120) ڕۆژ دیاریكراوە، پارێزگاری هەولێر هیوایخواست بەگوێرەى ئەو پلانەى داڕێژراوە هەردوو پڕۆژەكە لەلایەن کۆمپانیاى جێبەجێکارەوە لەماوەى دیاریکراوى خۆیدا بەکۆتا بێت.

ئەوەشی وت، “ئەمساڵ بۆپێشگرتن لە دووبارە ڕوودانەوەی لافاو چەندین ڕێکار و پڕۆژە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستپێدەکرێت” بەپێی وتەی پارێزگار ئەو پڕۆژانەش لەڕێگەى پیرمام و نزیک لەو شارانەى ساڵى ڕابردوودا لافاویان تێیدا ڕوویدا، هەروەها لە بنەسڵاوە و چەند شوێنێكی دیكە دەبن و گوژمەكەشی بە یەك ملیار و 300 ملیۆن دینار دیاریكرد.

بابەتی پێشتر

گۆڕانكارییەكی نوێ لە وەتسئەپەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە دەست بە دانانی مامۆستای وانەبێژ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە خۆی سەرپەرشتی رەوتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات

كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاریی هێرشكردنەی ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “سوپاسی بافڵ…
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: لە داهاتوویەكی نزیكدا فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەردەكرێت

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی…
Total
0
Share