لەمەودوا سكاڵاكردن لە دامودەزگاكانی حكومەت ئاسان و ئۆنلاینە

حكومەتی هەرێم خستنەكاری پۆرتاڵی “خزمەتە گشتییەكان” ڕادەگەیەنێت، تیایدا سەرەڕای ئاگاداربوون لە پڕۆژە و خزمەتگوزارییەكان هاوڵاتییان دەتوانن سكاڵا لەسەر دامودەزگاكان تۆماربكەن.

پۆرتاڵەكە هەموو ئەو ئەرکانە دەگرێتەوە، تایبەت یان گشتی، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی هاوڵاتی دەکات و بە شێویەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەیە.

هەر دەربارەی پڕۆگرامەكە لە پۆرتاڵەكەدا هاتووە، بریتیە لە پرۆسەی دۆکومێنتکردن و دیراسەتکردنی سەرجەم ئەو خزمەتانەی حکومەتی هەرێم پێشکەشیان دەکات بە مەبەستی هاوتاکردنی ڕیکارەکان، باشترکردنی ئاستیان و داڕشتنەوەیان.

هەروەك (باشترکردنی ئاستی خزمەتەکان، کەمکردنەوەی ڕۆتین و پێدانی زانیاری دروست بە هاوڵاتی) بە ئامانجەكانی دیاریكراوە.

هەر لەڕێگەی پۆرتاڵەكەوە هاوڵاتییان دەتوانن سكاڵا لەسەر دامودەزگاكانی حكومەت تۆماربكەن.

بۆ بینین و كردنەوەی كلیك لێرە بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سەیدسادق: لەکاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن ئاگادارمان بکەنەوە

شارەوانیی سەیدسادق، رایدەگەیەنێت، “لەکاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن ئاگادارمان بکەنەوە”. سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share