نرخی نەوت بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی هیندستان دابەزی

لەگەڵ بەردەوامیی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان و پێشبینیی زیاتر بەرزبوونەوەی ئاستی یەدەگی ئەمریکا، نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزینی تۆمارکرد.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بڕی 26 سەنت و ڕێژەی %0.4 دابەزی و گەیشتە 66.16 دۆلار، لەکاتێکدا ڕۆژی سێشەممەش بەڕێژەی %1.2 نرخەکەی دابەزیبوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس بڕی 23 سەنت و ڕێژەی %0.4 دابەزی و گەیشتە 62.71 دۆلار.

کۆمەڵەی پیشەسازی لە پەیمانگای پترۆڵی ئەمریکی ڕایگەیاند، یەدەگی نەوتی ئەمریکا بەبڕی 4.319 ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە، ئەمەش زیاترە لەو ڕێژەیەی بازاڕی وزەی جیهانی و شیکەرەوەکانی بواری وزە پێشبینییان دەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. 500 هەزار منداڵ لەلایەن مافیاکانی سواڵکردن و بازرگانیپێکردنەوە بەکاردەهێنرێن

لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق، ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن منداڵانی عێراقی ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە و لە ژینگەیەکی ناتەندروست…
Total
0
Share