مێردمنداڵێك دوای كەوتنی لە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدا

نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار

لەكاتی گواستنەوەی كەلوپەلی ماڵ لە گەرمیان مێردمنداڵێك لە پشتی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر دەكەوێتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.

عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار لەکاتی گواستنەوەی ماڵی پوری، مێردمنداڵێک بەناوی (ا. ا. ع) لەدایکبووی 2008 لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان كەوتووەتە خوارەوە.

وتیشی، “دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا”.

بەرپرسەكەی پۆلیسی ئەوەشی خستەڕوو، بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

پاڤارد: کە بۆندم لەگەڵ بایرن میونشن واژووکرد، پێیانوابوو دەبمە یاریزانێکی یەدەگ

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی تۆماتبارێکی دەستگیرکرد بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار