هاتوچۆی هەرێم وردەكاریی دانانی كامێرا نوێیەكان و تۆماركردنی سزا بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی دانانی سیستمی نوێی كامێرای تایبەت بە تۆماركردنی تیژڕەویی دەدات، جەختیشدەكاتەوە بەر لە جێبەجێكردنی ڕێنمایی نوێ دەردەكرێت و شۆفێران بەدەست خۆیانە و دەتوانن یەك دینار نەدەنە حكومەت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوكرایەوە كە سیستمێكی نوێ بۆ تۆماركردنی تیژڕەویی شۆفێران جێبەجێدەكرێت، مانگانە تێچوویەكی زۆر لەسەر شۆفێران دەكەوێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەوەی باسدەكرێت گوایە شۆفێران مانگانە بەهۆی دانانی سیستمە نوێیەكەی كامێرای تایبەت بە تۆماركردنی تیژڕەویی تێچوویەكی زۆر لەسەر شۆفێران دەكەوێت هیچ بنەمایەكی نییە، هەر شۆفێرێك پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ بێت یەك دینار ناداتە حكومەت.

ئاشكرایكرد، سەرەتای جێبەجێكردنی سیستمەكە لە سلێمانی دەبێت و بەر لە جێبەجێكردنیشی ڕێنمایی نوێ دەردەكرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم جەختیكردەوە، هەر شۆفێرێك پابەندی ڕێنماییەكان بێت هیچ سزایەكی لەسەر تۆمارناكرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو

بابەتی دواتر

بەغداد ڕەزامەندیدا.. دەست بەدابەشكردنی پارەكە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

گەنجێکی تەمەن 38 ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن 38…
Total
0
Share