دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک لە ئەمریکا دەستیپێکرد

کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بە کاتی هەرێمی کوردستان، بنکەکانی دەنگدان لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا کرانەوە و هاوڵاتییانی ئەمریکی روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.

لە ویلایەتەکانی ڤێرمۆنت و نیو هامپشایەر، لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆدا کا هاوکاتە لەگەڵ کاتژمێر 2:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان بنکەکان کرانەوە.

بەهۆی جیاوازی کات لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە، پێشکەوتن و دواکەوتن لە کاتی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان بەدیدەکرێت.

سیستمی دەنگدان لە ئەمریکا سیستمێکی جیاوازە و دەنگدەران دەنگ بە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی نادەن، بەڵکو دەنگ بە نوێنەرەکانیان دەدەن لە ویلایەتەکان کە ژمارەی هەموو نوێنەرەکان 538 کاندیدە و هەر حزبێک 270 کاندیدی دەربچێت سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامی ئێران چی دەبێت ئەگەر هەڕەشەکانی ترەمپ جێبەجێبکرێن؟

پێشتر بەرپرسانی سەربازیی ئێران ئاماژەیان بەوەکردبوو، ئەگەر ئەمریکا لە وێستگەکانی کارەبای ئێران بدات، ئەوا بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەینە…
Total
0
Share