(ڤیدیۆ) بلباو ڕیاڵی لە جامی سوپەر کردە دەرەوە و بەرانبەر بارسا یاری کۆتایی دەکات

ئەتلەتیک بلباو بە بردنەوەی لە ڕیاڵ مەدرید دووەم بلیتی یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای بڕی

یانەی ئەتلەتیک بلباو ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشەو، پێنجشەممە ڕوبەڕوبوونەوەی دووەمی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی ئەتلەتیک بلباو و ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا، یانە باسکییە سەرسەختەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکرد.

تایمی یەکەم یانەی ئەتلەتیک بلباو ڕکابەرە مەدریدیەکەی شۆک کرد و بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو لە خولەکی 18 گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد، گۆڵەکەش لەلایەن ڕائول گارسیاوە تۆمارکرا، پاشان لە خولەکی 38 بە لێدانی سزا هەمان یاریزان گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

https://streamable.com/w61a3f

لە تایمی دووەمدا سیناریۆکان پێچەوانەبوونەوە، لە خولەکی 73 کەریم بنزیمە گۆڵی یەکەمی یانەی شاهانەی تۆمارکرد، سەرەڕای فشارکردنی بەردەوام بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام هیچ یەکێک لە هێرشبەرانی مێرەنگی سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی ئونای سیمۆن و یارییەکە (2-1) لە بەرژەوەندی باسکیەکان کۆتاییهات.

بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو (17ی کانونی دووەم) لە یاریگای لاکارتۆخای نێودەوڵەتی یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share