دوای لێدوانەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە هێزی دەریایی وڵاتەکەی کرد، دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لە نزیک روسـ.ـیـ.ـا جێگیربکەن.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترەست بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، “بە پشتبەست بە قسەکانی دیمیتری مێدڤێدڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا، فەرمانمکرد دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لە ناوچە گونجاوەکاندا جێگیربکەن”.
دەشڵێت، “قسە زۆر گرنگە، دەکرێت زۆر جار دەرئەنجامی نەخوازراوی لێبکەوێتەوە، هیوادارم ئەمە یەکێک نەبێت لەو نموونانە”.